سەردێڕ:

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد

PM:04:22:21/02/2023

38268 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە ١٢٩ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە. بەمەش بەراورد بە دوێنێ بڕی شەش ملیۆن و ٣٦٦ هەزار و ٨٠ دۆلاری زیاتری خستووەتە بازاڕەوە.


ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕی ١٢٩ ملیۆن و ١٦ ھەزار و ٨٩٧ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.

دەشڵێت، لەو بڕەش، ٧٦ ملیۆن و ٨١٦ ھەزار و ٨٩٧ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە بۆ دەرەوەی وڵات و ٥٢ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.

بانکی ناوەندی نرخی یەک دۆلاری بە ١٣٠٥ دینار دیاری کرد بۆ مامەڵەکردنی ناوخۆیی و١٣١٠ دۆلاریشی بۆ حەواڵەکردنی دەرەوە و فرۆشتنی دۆلار بە شێوەی نەختینەیی و کاش دیاریکرد.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی ١٢٢ ملیۆن و ٦٥٠ ھەزار و ٨١٧ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە. بەمەش ئەمڕۆ بڕی شەش ملیۆن و ٣٦٦ هەزار و ٨٠ دۆلاری زیاتری بەراورد بە دوێنی خستووەتە بازاڕەوە.

پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٢٠ دیناری عێراقی لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام تا ئێستا لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥٣ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری