ئەو زانایەی پێش بومەلەرزەکەی ٦ـی مانگی تورکیا و سوریا پێشبینی روودانی کردبوو؛ لە تویتێکدا پێشبینی روودانی بومەلەرزەیەکی لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا کردووە.
فرانک هوغربيتس ئەو زانا هۆڵەندییەی پێش بومەلەرزەکەی ٦ـی مانگی تورکیا و سوریا پێشبینی روودانی کردبوو ئەمشەو لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەری هەیە بومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا رووبدات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، قورسە
بتوانێت کاتی روودانی بومەلەرزە بە وردی دیاری
بکات، بەڵام هەوڵدادات پێش روودانی پێشبینی بکات.
باسی لەوەشکردووە، ئەگەر پێگەی
هەسارەکان وەک بومەلەرزە گەورەکەی ساڵی ١٩٩٩ـی ئیزمیت بێت ئەوا ئەگەری زۆرە بومەلەرزەیەکی
دیکەی بەهێز لە ئیستانبوڵ رووبدات.
زانا هۆڵەندییەکە راشیگەیاندووە،
مەرج نییە بومەلەرزەکە هاوشێوەی بومەلەرزەکانی دیکە بێت، چونکە هەرگیز پێگەی هەسارەکان
لە یەک رێڕەودا نابن و ئەگەر گۆڕانکارییەکی بچوکیش بێت دەگۆڕێت.
لە ٦ـی شوباتی ئەمساڵدا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ ناوچە سنورییەکانی نێوان تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە
ژمارەی گیانلەدەستدانەکان ٤١ هەزاری تێپەڕاند و بە سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون
و پێش روودانیشی فرانک هوغربيتس زانای هۆڵەندی پێشبینی بومەلەرزەکەی کردبوو.