سەردێڕ:

بۆ ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

AM:10:34:21/02/2023

71940 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پیوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی تارادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە.


لە ئێستادا، بەهای ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی ١٥٣ هەزار و ٨٠٠ دینارە و لە هەولێریش بە ١٥٣ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی کردەوە کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، ئەو بانکانەی یاخود هەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنێت، رێگەی پێنادرێت پشکی هەفتانەی خۆی لە پارەی کاشی دۆلار وەربگرێت.

هاوکات، بەهۆی گومانی بە قاچاغبردنی دۆلار بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێکارەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراقی توندکردەوە و داوای لێکردن سیستمی فرۆشتنی دۆلار بکەنە سیستمێکی پارێزراو و شەفاف و گۆڕانکاری بکەن لە شێوازی گەیشتنی دۆلار بە هاوڵاتیان.













گەلەری