سەردێڕ:

دوای بڵاوکراوەکەی بانکی ناوەندی؛ گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا هات

AM:09:56:20/02/2023

75560 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە زیاتر لە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پیوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


لە ئێستادا، بەهای ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی شاری سلیمانی ١٥٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە و لە هەولیریش بە ١٥٣ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پیوەدەکرێت.

 

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لە شەوی رابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق ئاگاداری بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراوی کردەوە کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن و بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتبوو، ئەو بانکانەی یاخود هەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنێت، رێگەی پێنادرێت پشکی هەفتانەی خۆی لە پارەی کاشی دۆلار وەربگرێت.

 

هاوکات، بەهۆی گومانی بە قاچاخبردنی دۆلار بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێکارەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراقی توندکردەوە و داوای لێکردن سیستمی فرۆشتنی دۆلار بکەنە سیستمێکی پارێزراو و شەفاف و گۆڕانکاری بکەن لە شێوازی گەیشتنی دۆلار بە هاوڵاتیان.


 













گەلەری