سەردێڕ:

بانکی ناوەندی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاگادار دەکاتەوە

PM:11:23:19/02/2023

52156 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، لەمەودوا پیویستە بۆ فرۆشتنی دۆلار سەرجەم بانکەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو کار بە پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بکەن، دەشڵێت، "بڕیارەکە لە سبەینێوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە."


بانکی ناوەندی عێراق، لە نوسراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، پێویستە سەرجەم بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراو، پشت بە پلاتفۆرمی ئەلەکترۆنی ببەستن بۆ فرۆشتنی پارەی کاشی دراوە بیانیەکان، باس لەوەشکراوە، ٢٠ی ئەم مانگە بڕیارەکە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بڵاوکراوەکەی بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو بانکانەی یاخود هەر کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنێت، ڕێگەی پێنادرێت پشکی هەفتانەی خۆی لە پارەی کاش دۆلار وەربگرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردووشدا بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەکردبوو، پلاتفۆڕمێکی ئامادکردووە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دراو و بە زووترین کات کارای دەکات.

هاوکات، بەهۆی گومانی بە قاچاخبردنی دۆلار بانکی ناوەندی ئەمریکا رێکارەکانی سەر بانکی ناوەندی عێراقی توندکردەوە و داوای لێکردن سیستمی فرۆشتنی دۆلار بکەنە سیستمێکی پارێزراو و شەفاف.













گەلەری