PM:10:04:19/02/2023
5652 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی فریاکەوتن لە تورکیا لەکاتی گەڕان و رزگارکردنی خەڵکدا دوو ملیۆن دۆلاریان لەژێر داروپەردودا دۆزییەوە.
لە پارێزگای مەڕەش پیاوانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەرەوە لە تەنیشت پیاوێکەوە کە دەریان هێنا لە ژێر داروپەردودا دوو ملیۆن دۆلاریان دۆزییەوە.
لەکاتی دەرهێنانی پارەکەشدا بە مۆبایلەکانیان وێنەیان دەگرت کە دوو ملیۆن دۆلارەکە دەردەهێنن و دەیخەنە ناو جانتایەکی رەشەوە و دەیدەن بە پۆلیس.