سەردێڕ:

زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:10:44:19/02/2023

30208 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان جێگیرە و یەک ئونسە زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٨٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە هەرێمیش بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نرخەکەی کەمێک دابەزیووە.


یەک کیلۆگرام زێر بە ٥٩ هەزار و ٢٤٢ دۆلار و یەک گرام بە ٥٩ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی زێڕ دابەزی و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ چەند هەزارێک لە بەهاکەی لەدەستدا.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤١٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە٢٤ بە ٤٤٥ هەزار دینارە

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەم نرخانەی زێڕ، پەیوەستە بە نرخی زێڕی جیهانی و گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار کاریگەری دەبێت لەسەر گۆڕانی نرخەکەی بە دیناری عێراقی.













گەلەری