وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە ساڵیادی دەستپێکردنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیادا سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پۆڵەندا دەکات و پەیامێک ئاڕاستەی هاوتا روسەییەکەی دەکات.
جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، سێ رۆژ پێش ساڵیادی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ یادکردنەوەی دەستپێکردنی ئەو جەنگە گەشتێکی بچووک ئەنجامدەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، جۆ بایدن لە پەیامێکدا بۆ پۆتین دووپاتیدەکاتەوە کە وڵاتانی
ناتۆ بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و سەرەوەری خاکەکەی و جەنگ چەندە درێژە
بکێشێت هەر پاڵپشتی ئۆکرانیا دەبن.
وتیشی، بایدن لە سەردانەکەیدا چاوی بە ئرندێیە دودا سەرۆکی پۆڵەندا
و سەرۆکانی وڵاتانی بوخارستی نۆ دەکەوێت کە
لەو وڵاتانەی ئەوروپای رۆژهەڵات پێکدێن کە ئەندامن لە ناتۆ و باس لە هاوکارییەکانیان
بۆ ئۆکرانیا دەکەن.
کۆشکی سپیش باسی لەوەکرد، بایدن پلانی هەیە لە ساڵیادی جەنگدا پەیوەندی تەلەفونی
لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیادا بکات و باس لە بەردەوامی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکان
بۆ ئۆکرانیا بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ـی ئەم مانگەدا ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر دەستپێکردنی
جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگەکە بەردەوامە.