PM:07:57:18/02/2023
68824 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم و عێراق لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار لە شاری بەغدا بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار و لە شاری هەولێر بە ١٤٩ هەزار و ٧٥٠ دینار و لە شاری سلێمانی بە ١٤٩ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار ماماڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار و ٥٠٠ دینار لە بەهاکەی لەدەستدا.
مامەڵەکردنی دۆلار بەو نرخەوە لە بازاڕەکاندا لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی
عێراق یەک دۆلار بە ١٣٢٠ دینار دەخاتە بازاڕەوە کە بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک دەکاتە ١٣٢
هەزار دینار بەڵام لە بازاڕەکاندا ٢٠ هەزار دینار زیاتر لە نرخی بانکی ناوەندی مامەڵەی
پێوەدەکرێت و تا ئێستا بازاڕی دۆلار سەقامیگیر نەکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی دۆلار لە بازاڕەکاندا بۆ نرخی
فەرمی بەردەوامە و وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت، هەنگاو بە هەنگاو بەهای دۆلار سەقامگیر
دەبێت.