سەردێڕ:

كامالا هاریس: روسیا لە ئۆکرانیا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە

PM:07:03:18/02/2023

2072 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، روسیا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە ئۆکرانیا ئەنجامداوە. دەشڵێت، "تاوانباران و ئەوانەی فەرمانی ئەم تاوانانەیان داوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".


کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە ٥٩هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونخ لە ئەڵمانیا وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا رایگه‌یاند، ئەمریکا بە فەرمی دیاری کردووە کە روسیا لە ئۆکرانیا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، واشنتۆن هاوکاریی ئۆکرانیا دەکات لە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی روسیا دژ بە مرۆڤایەتی.

دەشڵێت، تاوانباران و ئەوانەی فەرمانی ئەم تاوانانەیان داوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، "پێویستە لێرەدا هەموومان هاوڕا بین و بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە دادپەروەری بەرقەرار بێت".

وتیشی، رووسیا بەرپرسیارە لەو تاوانە بەربڵاوانەی دژ بە دانیشتوانی مەدەنی لە ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت، تاوانەکانی وەک کوشتن، دەستدرێژیکردن، ئەشکەنجەدان و دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی.

کاماڵا هاریس ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەمریکا تا ئەو کاتەی پێویست بکات، بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا.













گەلەری