سەردێڕ:

ئایا شەوی رابردوو لەسەر روی خۆر چی روویدا؟

PM:06:18:18/02/2023

11124 جار خوێندراوەتەوە

تاقیگەی زانستەکانی گەردونناسی سەربە ئەکادیمیای زانستەکان لە روسیا لە سیربیا رایگەیاند، شەوی رابردوو تەقینەوەیەکی گەورە لەسەر رووی خۆر روویداوە و بەدواشیدا چەند تەقینەوەیەکی دیکەی بچووک روویانداوە.


تاقیگەی زانستەکانی گەردونناسی سەر بە پەیمانگای لێکۆڵینەوە گەردوونییەکانی سیربیا لە نوێترین لێکۆڵێنەوەیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە نیوە شەوی رابردوودا تەقینەوەیەکی گەورە لەسەر رووی خۆر روویداوە کە قەبارەکەی X2.2بووە کە بە تەقینەوەیەکی گەورە دادەنرێت و دواتریش زنجیرە تەقینەوەیەکی بچووک بە قەبارەی C روویانداوە.

لە ماوەکانی رابردوودا و لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ـەوە خۆر بەشێوەیەکی بەرچاو چالاک بووە و بەردەوام رۆژانە چەندان تەقینەوەی بچووک تێیدا روویدەدا.

زانیان لەبارەی ئەو چالاکبوونەوەی خۆرەوە باس لەوەدەکەن، لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە خۆر بەوجۆرە چالاک نەبووە و ئەمساڵ خۆر بە بەردەوامی تەقینەوەی بچووک تێیدا روویداوە و چالاک بووە.

چالاکییە بچووکەکانی خۆر لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە وەستاوە و زانایان باس لەوەدەکان لە تەقینەوە گەورەکەی شەوی رابردوو و وردە تەقینەوەکانی دیکەی خۆر سەرجەم ئەو وزەیەی کە کۆیکردووەتەوە سوتاندوویەتی و فڕێیداوەتە بەرگەهەواکەیەوە بەڵام هێشتا ناوەندی چالاکی زۆر لە خۆردا هەن وەک پەڵەکانی خۆر.

تەقینەوەکانی سەر رووی خۆر تیشکی زیادبوونی لەناکاوی رووناکی سەر رووی خۆرن و زۆرینەی کات لەنزیک پەڵەکانی خۆر رودەدەن.

تەقینەوەکانی سەر رووی خۆر دەکرێت ببنە هۆی زیانی موگناتیسی لەسەر زەوی و تێکچوونی تۆڕەکانی کارەبا و کاریگەری لەسەر رێڕەوی کۆچی باڵندەکانیش هەیە.













گەلەری