سەردێڕ:

لەبارەی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە چین هەڵوێستێکی نوێی ئاشکرا دەکات

PM:04:25:18/02/2023

4888 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا وڵاتەکەی دەستپێشخەرییەک دەخاتە روو. دەشڵێت، "دەستپێشخەرییەکە شتێکە لە بریتییە لە هەڵوێستی چین".


وانگ یی بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی چین لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ٥٩ی میونخ بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، "بەم نزیکان شتێک پێشکەشدەکەین کە بریتییە لە هەڵوێستی چین بۆ چارەسەر کردنی سیاسییانەی قەیرانی ئۆکرانیا".

ئاماژەی بەوەشدا، چین بەردەوام پێداگریدەکات لەسەر وەستانی شانبەشانی ئاشتی و گفتوگۆکردن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، چین داوا دەکات هەموو لایەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە رێگەی گفتوگۆ و راوێژکردنەوە بێت.

وانگ یی وتیشی، بەهیچ شێوەیەک دروستنییە چارەسەری کێشەکان بە فشارخستنەسەر یان لە رێگەی سەپاندنی تاک لایەنەکانەوەبێت.

باای لەوەشکرد، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان ئەگەر پەناببرێت بەر فشارخستنەسەر و سەپاندنی سزا ئەوا کاردانەوەی پێچەوانەیی دەبێت و کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات و قەیرانەکان چارەسەر ناکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی ماوەی ساڵێکە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەفەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا هەڵگیرساوە و تا ئێستاش بەردەوامە. هەریەک لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان زنجیرەیەک سزای ئابوری و بازرگانی و داراییان بەسەر روسیادا سەپاندووە و بە پێدانی چەک و پێداویستی سەربازی و دارایی کۆمەکی ئۆکرانیا دەکەن.













گەلەری