سەردێڕ:

تەرمی ١٨ کۆچبەر لە بولگاریا دۆزرانەوە

PM:09:27:17/02/2023

3652 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی بولگاریا رایگەیاند، لە ناو بارهەڵگرێکدا ١٨ تەرمی کۆچبەریان دۆزیوەتەوە لە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە پایتەختەوە.


وەزارەتی ناوخۆی بولگاریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بارهەڵگرێک بە شێوەیەکی نایاسایی ٤٠ کۆچبەری هەڵگرتووە و ١٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا هۆکاری مردنەکەیان دیار نییە و برندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بارهەڵگرەکە لە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە سۆفیای پایتەختی بولگاریا دوربووە و لە نزیک گوندی لوکورسکو.

دەشڵێت، هاوڵاتییان پۆلیسیان لە روداوەکە ئاگادار کردووەتەوە و پۆلیسیش دەڵێت، بەردەوام بە دوای قاچاغچییەکان دەگەڕێن.

بولگاریا وڵاتێکە دەروازەی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپایە، سەرەڕای بوونی دیواربەندێکی تەلی دڕکاوی بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا کە ٢٣٤ کیلۆمەترییە، ژمارەی کۆچبەرە نهێنییەکان لەسەر خاکەکەی بەرزبووەتەوە.



ک.ک













گەلەری