سەردێڕ:

نرخی دۆلار شەوی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینی؛ ئەمڕۆ بە چەندە؟

AM:10:52:17/02/2023

147520 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بازاڕەکانی دراو لە عێراقدا داخراون بەهۆی پشووی هەفتەوە، بەڵام لە شەوی رابردوودا دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و لە گروپ چاتەکانی بازرگانانی دۆلار لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە هەولێر بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینارە.


لەمڕۆدا، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەغدا بەرامبەر ١٥٢ هەزار دینارە و لە هەولێر هاوتای ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینارە، لە درەنگانی شەوی رابردووشدا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە سلێمانی بووە ١٥٢ هەزار و ٥٠٠ دینار.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق ناجێگیری بەخۆیەوە دیووە، بانکی ناوەندی پێشنیازی دابەزاندنی بەهای دۆلاری کرد لە ١٤٥ هەزارەوە بۆ ١٣٠ هەزار دینار و ئەوەش وایکرد نرخی ١٠٠ دۆلار بەشێوەی بەرچاو داببەزێت لە ١٧٠ هەزارەوە بۆ ١٤٨ هەزار دینار، بەڵام دواتر تا ١٥٦ هەزار دینار بەرزبووەوە.

کۆبوونەوەکانی بانکی ناوەندی عێراقی و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا لە تورکیا و دواتریش کۆبوونەوەی شاندی عێراقی و ئەمریکی لە واشنتن و ناوهێنانی بە "کۆبوونەوەی ئەرێنی" کاریگەری بەرچاوی هەبووە لەسەر دابەزینی دۆلار، لە بەرامبەریشدا نەبوونی متمانە بە دراوی عێراقی لەلای هاوڵاتیان و بوونی قاچاخچێتی دۆلار و رێکارە تووندەکان و کەمخستنەبازاڕی دۆلار لە ماوەی رابردوو، وای کردووە نرخەکەی بەرزببێتەوە.













گەلەری