سەردێڕ:

پیاوێکی بەریتانی دوای ٥٣ ساڵ خەونی بەدەستهێنانی بروانامەی دکتۆرای بەدیهێنا

AM:09:56:17/02/2023

2560 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی ئاسایی بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە نێوان پێنج بۆ حەوت ساڵدایە، بەڵام لینک ئاکستینی بەڕیتانی بە ٥٣ ساڵ توانی ببێتە خاوەنی بڕوانامەی باڵای دکتۆرا.


رۆژنامەی ئیندیان ئێکسپرێس بڵاویکردەوە، لینکن ئاکستینی تەمەن ٧٦ ساڵ لەم هەفتەیەدا بووە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری فەلسەفە لە زانکۆی بریستۆل لە بەریتانیا، لە کاتێکدا ٥٠ ساڵ پێش ئێستا دەستی بە خوێندنی دکتۆراکەی کردووە.

ئاکستین لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە خوێندنی دکتۆرا کرد بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی"PHD" لە زانستی کۆمەڵەی بیرکاری لە زانکۆی بیستبێرگ لە ئەمریکا بەڵام لە دوای پێنج ساڵ وازی لە خوێندنی ئەو بوارە هێنا.

دوای گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٦ کاتێک تەمەنی ٦٩ ساڵ بوو بڕیاریدا واز لە هەوڵە ئەکادیمییەکانی بهێنێت بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە ئەمریکا.

هەر بۆیە دەستی بە خوێندنی ماستەر کرد لە بواری فەلسەفە لە زانکۆی بریستۆڵی بەریتانی، لە دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ناوی لە پرۆگرامی دکتۆرای فەلسەفە تۆمارکرد لە هەمان زانکۆ.

لە ساڵی ٢٠٢٢ تێزی دکتۆرای نووسی و لەمساڵدا پێداچوونەوە بۆ توێژینەوەکەی کرا و بووە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری فەلسەفەدا و گەیشت بە ئاواتەکەی.

لینکن دەڵێت، "هەندێک کێشە ماوەیەکی زۆر دەخایەنن بۆ چارەسەکردنی و بەشێکی زۆری تەمەن دەبەن، ماوەی ٥٠ ساڵی ویست تا ببم بە خاوەنی دکتۆرا، راستە کارەکە سەخت بوو بەڵام گەشتێکی مەزن بوو."













گەلەری