ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، پێویستە روسیا لەم جەنگە شکست بهێنێت، چونکە بە بردنەوەی ئەو وڵاتە بیروڕایەکی نەرێنی بۆ سەرکردایەتی روسیا دروست دەبێت. دەشڵێت، "سەرکرداکانی روسیا جەنگ بۆ دەستکەوتی هێز بەکاردەهێنن."
یانس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پێویستە ئامادە بن لە پێناو روووبەڕووبوونەوەی روسیا بۆ ماوەیەکی دوور درێژ، روسیا دەیەوێت ئەوروپا بە شێوەیەکی دیکە بێت تاوەکو بتوانێت وڵاتانی دراوسێی کۆنتڕۆڵ بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر
روسیا لەم جەنگە براوە بێت ئەوا دەبێتە کارەسات بۆ ئۆکرانییەکان، هەروەها دەبێتە هۆی
دروستکردنی مەترسی لەسەر هەموو جیهان و دروستکردنی بیرورایەک بۆ سەرکردەکانی روسیا
تا جەنگ بۆ بەدەسهێنانی هێز بەکاربهێنن.
لە ماوەی رابردوو، سێرگی
شویگۆ وەزیری بەرگری روسیا باسی لەوەکرد، رەوانەکردنی چەک لە ئەوروپاوە بۆ ئۆکرانیا
ئاماژەی راستەوخۆی بەشداریکردنی هاوپەیمانی ناتۆیە لە جەنگ.
وتیشی، "ئەم هاوکاریی سەربازییانە دەبێتە هۆی
سەختکردنی جەنگەکە."
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٤
شوباتی ٢٠٢٢ەوە بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنەکانی
بەۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد کە تا ئێستاش جەنگی نێوانیان بەردەوامە. لەبەرامبەردا
ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان زنجیرەیەک سزای ئابوری و بارزگانی و
دارایینا خستە سەر کەرتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە و بە دابینکردنی پارە و پێدانی پێداویستی
و کەلوپەلی سەربازی بەردەوامن لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا.