سەردێڕ:

نرخی بتکۆین بەرزبووەوە

PM:10:10:16/02/2023

6968 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دراوی ئەلکترۆنی بتکۆین لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵیەکان بەرزبوەوە و هەر بتکۆینێک نرخەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٢٥ هەزار دۆلار.


سەرەڕای نادیاری رێژەی سوودی بانکی ناوەندی ئەمریکا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نرخی دراوە ئەلکترۆنییەکان لە سەرو هەمووشیانەوە بتکۆین بەرزبونەوەیەکی بەرچاویان تۆمارکرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بتکۆین گەیشتووەتە ٢٤ هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەمەش بازاڕی دراوە ئەلکترۆنییەکان بە رێژەی ١١.٢٪ گەشەیانکردووە.

بەرزبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە بازاڕی دراوە ئەلکترۆنییەکان چاوەڕێی کۆبوونەوەی بانکی فیدراڵی ئەمریکی دەکات لە ١٤ و ١٥ی ئەم مانگە و پێشبینی زیادکردنی رێژەی سوودی بانکی دەکرێت بە رێژەی ٥٠ خاڵ.

لە دوای بەرزبوونەوەکە، لە بازاڕی دراوە ئەلیتکرۆنییەکان بەهای ئەو دراوانە لە ترلیۆنێکەوە گەیشتە ترلیۆنێک و ١١ ملیۆن دۆلار لە مامەڵەکانی رۆژانەیدا.

بەرزبوونەوەی دراوی بتکۆین لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە نزمترین ئاست.













گەلەری