سەردێڕ:

نەرویج بڕیاریدا تا ماوەی پێنج ساڵی دیکە هاوکاری ئۆکرانیا بکات

PM:07:21:16/02/2023

2016 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی نەرویج بڕیاری دا لە چوارچێوەی پاکێجی هاوکارییەکانی بۆ ئۆکرانیا تاماوەی پێنج ساڵ پەسەند بکات. دەشڵێت، "هاوکارییەکە بە بەهای حەوت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلارە کە ڕەوانەی ئۆکرانیای دەکات".


پەرلەمانی نەرویج ئاماژەی بەوەدا، بۆ ماوەی پێنج ساڵ، ساڵانە نزیکەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی و مرۆیی بۆ ئۆکرانیا رەوانە دەکات.

هاوکات، سەرکردەکانی ١٠ پارتی سیاسیی پشتیوانی خۆیان بۆ پاکێجی هاوکارییەکە دەربڕی، بەڵام پارتی سوور کە خاوەن هەشت کورسییە لە پەرلەمان، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە هاوکارییەکە بۆ چەک تەرخان کراوە، دژی وەستایەوە.

لەلایەن خۆیەوە، یوناس گار ستۆرە سەرۆکوەزیرانی نەرویج، بە پێویستی زانی پاکێجی هاوکارییەکە لە رێگای داهاتی نەوتەوەییەوە دابین بکرێت و کاریگەری نەکاتە سەر ئابووری وڵاتەکەی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٤ شوباتی ٢٠٢٢ەوە بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا سوپای وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنەکانی بەۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد کە تا ئێستاش جەنگی نێوانیان بەردەوامە. لەبەرامبەردا ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان زنجیرەیەک سزای ئابوری و بارزگانی و دارایینا خستە سەر کەرتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە و بە دابینکردنی پارە و پێدانی پێداویستی و کەلوپەلی سەربازی بەردەوامن لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا.













گەلەری