سەردێڕ:

لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:05:32:16/02/2023

53084 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوە نرخەکەی دوو هەزار ٥٠٠ دینار دابەزیووە.


لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٣ هەزار دینار بوو لە کاتێکدا لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

لە پارێزگاکانی عێراقیش لە کاتی داخستنی بۆرسەی دراوەکان هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٥٣ هەزار دینار بووە.

دوێنێ، مەزهەر ساڵح راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو کاتەی رێکارەکانی بانکی ناوەندی لە بانکە ئەهلییەکان لە کاتی مامەڵەکردن بە دراوی دۆلار بە تەواوی جێبەجێکرا ئەوا بەهای بەرزی دۆلار کە تائێستاش لە ئارادایە نزمدەبێتەوە نزیک دەبێتەوە لە نرخی فەرمی خۆی.

بە بیرورای بەشێک لە شارەزایانی بواری دراو کەلێن و بۆشایی نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕ چاوەڕوان دەکرێت وەک خۆی بمێنێتەوە، بەڵام گرفتەکە زیاتر لە حەواڵەی بانکی و سنووردارکردنی هاوردەکردندایە، چونکە ئەم حەواڵەکردنانە بەڕێژەی ٨٥٪ بۆ ٩٠٪ی دارایی بازرگانی دەرەکی کەمدەکرێتەوە و دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر دۆلاری نەختینەیی و لەئەنجامدا دوو نرخی جیاواز دروستدەبێت و مامەڵەی ناوخۆیی لەنێوان بازرگانەکاندا دروستدەبێت.













گەلەری