AM:11:18:16/02/2023
1064 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئیمارات بڕیاریدا بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری دیکە بۆ سوریا بنێرێت، کە پێشتریش ٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکەی تەنها بۆ سوریا ناردبوو.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وڵاتەکە محەمەد بن زاید ئال نههیان سەرۆکی ئیمارات بڕیاریداوە ٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاری بۆ سوریا بنێرێت و دەشڵێت، بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری ئەو هاوکارییە بۆ ئەو پرۆژە مرۆییانە تەرخاندەکرێت کە نەتەوەیەکگرتووەکان وەک هاوکاری خێرا بۆ سوریا بانگەوازی کردووە.
ئیمارات تاوەکو ئێستا کۆی گشتی ٩٠ فڕۆکە هاوکاری بۆ ناوچەکانی
بوومەلەرزەکان ناردووە کە ٣٨ فڕۆکەیان بۆ سوریا و ٣٢ فڕۆکەیان بۆ تورکیا بووە.
ئال نههیان لە ٧ی شوباتدا فەرمانی بەخشینی ١٠٠ ملیۆن دۆلار
هاوکاری بۆ تورکیا و سووریا دا کە بوومەلەرزەکان زیانی پێگەیاندوون کە ٥٠ ملیۆن دۆلار
بۆ تورکیا و ٥٠ ملیۆن دۆلارەکەی دیکە بۆ سوریا بوو.
هـ.ئـ