سەرۆکایەتی بەڕێوەبەردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا "ئافاد" رایگەیاند، لە دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ی مانگەوە تاوەکو ئێستا هەزار و ٨٥٨ پاشەلەرزە روویانداوە. دەشڵێت، زانیاری ئەوە هەیە کە بە رێژەی ٧.٣ مەتر گۆڕانکاری لە توێکڵی زەویدا روویداوە.
ئۆرهان تاتار بەڕێوەبەری گشتی بومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە ئافاد ئەو ژمارە پاشەلەرزەیەی بە نائاسایی و جددی ناوبرد و باسی لەوەکرد، سەرەڕای ئەوانەش رۆژانە هەواڵی رزگارکردنی هاوڵاتیان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا جێگای دڵخۆشییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەزار و ٢٥٣ لەو پاشلەرزانەی
روویانداوە گوڕهكهیان لە نێوان سێ بۆ چوار پلەدا بووە و ٣٩٤ پاشلەرزەیان گوڕهكهیان
چوار بۆ پێنج پلە بووە. وتیشی، "رووبەڕووی پاشلەرزەی ئهوتۆ دەبینەوە کە گوڕهكهی
هێندەی ئهوهی بومەلەرزەکانی ئیزمیر و دوزجە دەبێت".
جەختی لەوەشکردەوە "بومەلەرزەکان راستەوخۆ کاریگەری
لە رووبەری ١١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشه کردووە، ئەم بوومەلەرزەیە لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکەمان
لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا هەستی پێکرا. لەژێر ئەو رۆشناییانەی کە لە شوێنی رووداوەکانەوە
بۆمان دێت زانیاری ئەوە هەیە کە ٧.٣ مەتر گۆرانکاری لە توێکڵی زەویدا روویداوە".
لە رۆژی ٦ی ئەم مانگەدا، دوو بومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی
٧.٨ و ٧.٥ پلە بەسێکی تورکیا و سوریا و باکور و رۆژئاوای کوردستانی هەژاند و لە هەرێمی
کوردستانیشدا هەستیپێکرا، کەبەهۆی بومەلەرزەکەوە تاوەکو ئێستا نزیکی ٤٠ هەزار کەس
گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسیش برینداربوون، کە ئەو رووداوەش
ناونرا کارەساتی سەدە.
هـ.ئـ