سەردێڕ:

ئێران و ئەمریکا پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل ئەنجام دەدەن

PM:09:45:15/02/2023

2184 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێرانەوە دیلێک دەگەرێندرێتەوە بۆ ئەمریکا و لەبەرامبەردا ئەو سامەنەی ئێران کە لە کۆریا دەستی بەسەردا گیراوە دەگەرێندرێتەوە ئەو وڵاتە و دەوڵەتێکی کەنداویش رابەرایەتی ئەم پرۆسەیە دەکات.


میدیاکانی ئەمریکا لە زاری چاوگێکی هەواڵگرییەوە بڵاویکردەوە، کارگێری سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرقاڵی گفتوگۆی ناڕاستەخۆیە لەگەڵ ئێران لەسەر پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل.

هەریەکە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر رۆڵی نێوەندگیری نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن و ئاماژەیان بەوەداوە، گفتوگۆکان پەرەیان سەندووە بەڵام ئەگەری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان هێشتا روون نییە.

لە رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکاندا رێگە بە ئێران دەدرێت دەستی بگاتەوە بە سامانە دەستبەسەردا گیراوەکەی لە بانکەکانی کۆریا لە تاوەکو ئەو وڵاتە بتوانێت لە رێگەیەوە خۆراک و دەرمان و پێداویستی مرۆیی بۆ ناوخۆی ئێران بکرێت.

جێگای ئاماژەیە، بەهۆی سزا سەپێنراوەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە دەست بەسەر سامانی ئەو وڵاتەدا گیراوە لە بانکەکانی کۆریا.

چاوگە هەواڵگرییەکە باسی لەوەشکردووە، دیبلۆماتکارانی ئەمریکا و ئێران توێژینەوەیان لەسەر ئەگەرە چاوەڕوانکراوەکان کردووە لە چۆنیەتی حەواڵەکردنی سامانە دەستبەسەردا گیراوەکانی ئێران لە کۆریا کردووە، هاوکات ئەم پرۆسەیە بە رابەرایەتی دەوڵەتی قەتەر بەڕێوەدەچێت.













گەلەری