نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان دابەزی و یەک ئونسە زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و ٨٤٢ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و لە هەرێمیش نرخی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
یەک کیلۆگرام زێر بە ٥٩ هەزار و ٢٥١ دۆلار و یەک گرام بە ٥٩ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش
نرخی زێڕ دابەزی و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ نزیکەی چوار هەزار دیناری لە بەهاکەی لەدەستدا.
نرخی زێڕ لە
بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی
عەیارە ١٨ بە ٣٤٥ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی
عەیارە ٢١ بە ٤٠٦ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی
عەیارە ٢٢ بە ٤٢٠ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی
عەیارە٢٤ بە ٤٥٧ هەزار دینارە