سەردێڕ:

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوە

AM:10:35:14/02/2023

48416 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ، کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٥٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و ١٠٠ دۆلاریش بەرامبەر چوار ملیۆن و ٤٥٥ هەزار تمەنی ئێرانییە.

سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار لە بازاڕەکانی دراودا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو نرخە لە بازاڕەکاندا جێگیر نەبووە و جیاوازی نرخی دۆلار لە هەرێم و شارەکانی دیکەی عێراق نزیکەی دوو هەزار دینارە کە بە وتەی جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی لە خاڵە سنورییەکانی نێوان هەرێم و عێراق رێگە بە هاتنی دۆلار بۆ هەرێم نادرێت.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم جۆرەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦١ هەزار و ٧٥٠ دینارە

١٠٠ پاوەن بە ١٨٠ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بە هەزار و ٨٨٠ لیرەی تورکیە













گەلەری