سەردێڕ:

ئەڵمانیا دەستی کردووە بە راهێنان بە سەربازانی ئۆکرانیا لەبارەی بەکارهێنانی تانکی لیۆپارد

PM:08:50:13/02/2023

2620 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئەڵمانیا دەستی کردووە بە راهێنان بە سەربازانی ئۆکرانیا لەبارەی بەکارهێنانی تانکی جۆری لیۆپارد-2.


نەیدن کروگەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند، راهێنانی سەربازانی ئۆکرانی لەسەر بەکارهێنانی تانکی لیۆپارد-2 لە فێرگەی سەربازیی مەنستەر لە ویلایەتی ساکسۆنیای خواروو دەستی پێ کردووە.

نەیدن کروگەر ئاماژەی بەوەشداوە، راهێنانەکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا تەواو دەبێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، حکومەتی ئەڵمانیا پێشتر رایگەیاندبوو، بڕیاری داوە ١٤ تانکی جۆری Leopard 2 A6 بە ئۆکرانیا بدات.

لە ٢٤ی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و لەدوای جەنگەکەشەوە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەندین هاوکاری سەربازی و لۆجستییان گەیاندووەتە ئۆکرانیا و ئەمریکاش چەندین سزای بەسەر روسیادا سەپاندووە بۆ راگرتنی جەنگ، بەڵام هێشتا جەنگ بەردەوامە.













گەلەری