سەردێڕ:

کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی دۆلاری لیبی ساختە دەستگیرکرا

AM:11:14:13/02/2023

3508 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەسێک بەتۆمەتی فرۆشتنی دراوی دۆلاری لیبی ساختە لە بەغدا پایتەخت لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، کەسێک بە بڕێک "دۆلاری لیبی" ساختە لە ناوچەی سەیدییەی باشووری بەغدا، لەلایەن ھێزەکانی سەر بە لیوای سێی پۆلیسی فیدراڵییەوە دەستگیرکراوە.

راشیگەیاندووە، زانیاری بەدەست ھێزە ئەمنییەکان گەیشتبوو، لەوەی دەستگیرکراوەکە بەنیازبووە دۆلارە ساختەکە لە بازاڕەکاندا بە ھاوڵاتییان بفرۆشێت.

دەستگیرکراوەکە و ئەو بڕە دۆلارە ساختەیەی کە دەستی بەسەردا گیراوە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

لەئێستادا، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، جۆرێکی دیکەی دۆلاری ساختە، کە پێی دەگوترێت "دۆلاری ساختەی ئیسرائیلی" لە بازاڕەکاندا بڵاوبووەتەوە.

شەوی رابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی ھەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە ھۆشداری دایە ھاوڵاتییان و رایگەیاند، پێویستە ھاوڵاتییان لەکاتی مامەڵەکردندا، ئاگاداری بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە بن.













گەلەری