سەردێڕ:

کوندەپەپوویەک لە جۆرجیا فەرمانگەیەکی بۆ ماوەی پێنج رۆژ داخست

PM:07:08:11/02/2023

3032 جار خوێندراوەتەوە

کوندەپەپوویەک لە وڵاتی جۆرجیا بۆ ماوەی پێنج رۆژ فەرمانگەیەکی ئەو وڵاتەی داخست ئەوەش دوای ئەوەی چووەتە فەرمانگەکەوە و تێیدا ماوەتەوە.


بەرپرسانی کتێبخانەیەکی وڵاتی جۆرجیا دەڵێن، پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە کوندەپەپوویەک لە پەنجەرەکەوە چووەتە ناو هۆڵی کتێبخانەکەوە ئەوەش وای کردوە بەڕێوەبەری کتێبخانەکە شوێنەکە بە رووی خوێندکاراندا دابخات.

دەشڵێن، کوندەپەپووەکە لە سێ نهۆمی سەرەوە لەناو بنمیچی کتێبخانەکەدا هێلانەی کردبوو، وا دەردەکەوت کە نیازی نەبێت جێگاکە چۆڵ بکات.

بەڵام دوای ئەوەیشارەزایەکی بواری پەلەوەریان بردوە بۆ یارمەتیدانیان و دەرکردنی کوندەپەپووەکە، دوای پێنج رۆژ توانیویانە کوندە پەپووەکە لە تۆڕێکدا بگرن و ئازادی بکەن بەوەش دەوامی ئاسایی کتیبخانەکە دەستی پێ کردوەتەوە.













گەلەری