سەردێڕ:

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە بۆ نزیکەی ٢٤ هەزار کەس بەرزبووەوە

PM:11:11:10/02/2023

2104 جار خوێندراوەتەوە

دوای پێنج رۆژ لە روودانی بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریا بەپێی کۆتا ئامارەکان تاوەکو ئێستا، ٢٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٨٢ هەزار کەسیش برینداربوون. پاش پێنج رۆژ لە روودانی بومەلەرزە بەهێزەکەی ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا ژمارەی گیانلەدەستدان تاوەکو دێ زیاتر دەبێت و شارەزایان باس لەوەدەکەن ئەو کەسانەی لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا ماونەتەوە رزگارکردنیان زەحمەتە.


ریخراوەی کڵاوی سپی کە هاوکاری دەرهینانی ئەو کەسانە دەکات لە لەژێر دار و پەردووی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە لە تورکیا ئاماژەی بەوەداوە، پاش ١٠٨ کاتژمێر لە روودانی بومەلەرزەکە زیندومانەوەی ئەو کەسانەی لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەکاندا بوون دەگمەنە و زۆرینەیان گیانیان لەدەستداوە.

باسی لەوەشکردووە، بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی بەجێ ماون.

لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمەی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلەی رێختەر چەندین ناوچەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لە دەستدا و برینداربوون و نزیکەی شەش هەزار خانوو و باڵەخانە رووخان.













گەلەری