سەردێڕ:

بۆچی ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؟

PM:04:57:10/02/2023

7900 جار خوێندراوەتەوە

سەرەکیترین هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزە بەهێزەکەی تورکیا و سوریا بەهێزی پلەی بومەلەرزەکە بووە بەڵام چەند هۆکارێکی دیکەش هەن بۆ بەردەوامی بەرزبوونەوەی گیانلەدەستدان.


پاش چوار رۆژ لە روودانی یەکەم بومەلەرزە لە ناوچە سنوورەییەکانی تورکیا سوریا ژمارەی ئەوانەی گیانلەدەستدەدەن تادێت روو لەهەڵکشان وبەرزبوونەوە دەکات و بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی لەپاڵ بەهێزی پلەی بومەلەرزەکەدا چەند هۆکارێکی دیکە هەن بۆ بەردەوامی بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا و سوریا.

هۆکارەکانی بەزربوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا:

یەکەم: بومەلەرزە بەهێزەکە لە کاتەکانی زووی بەیانیدا روویدا و بەشێکی زۆری هاوڵاتیان لە ماڵەکانیاندا بوون و لەکاتی روودانی بومەلەرزەکەدا خێزانەکان و منداڵەکانیان لە خەودا بوون و ئەوەش وای کرد بەشیکی زۆریان نەتوانن لە ماڵەکانیان بێنەدەرەوە.

دووم: لەکاتی روودانی بوومەلەرزەکەدا کەشوهەوا ساردبوو و پەلەکانی گەرماش لەژێر سفرەوە بوون و ئەوەش بووە هۆکارێکی دیکەی دەستنەگەیشتن بە ئەو کەسانەی لە ژیر دروپەردوەکاندا مابوونەوە یاخون کەمتر بوونەوەی ئەگەری رزگارکردنیان چونکە بەشێکی زۆری ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە پاش رزگارکردنیان بە برینداری بەهۆی سەرماوە گیانیانلەدەستداوە.

سێیەم: خراپی بونیادنانی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون بەجۆرێک بەشێکی زۆری باڵەخانەکان لە چەند چرکەی یەکەمی بومەلەرزەکەدا داڕوخان و لەوبارەیەشەوە ئەندازیاران باس لەوەدەکەن ئەو باڵەخانانە بەشێوەیەکی سەلامەت دروست نەکراون.

لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمەی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلەی رێختەر چەندین ناوچەی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لە دەستدا و برینداربوون و نزیکەی شەش هەزار خانوو و باڵەخانە رووخان.













گەلەری