سەردێڕ:

وێنە.. دۆزینەوەی چەند کەلوپەلێکی بەردین کە پێشبینی دەکرێت لەلایەن جۆرێکی دیکەی مرۆڤەوە دروستکرابن

PM:01:45:10/02/2023

18480 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی بواری شوێنەوارناسی لە یەکێک لە شوێنەکانی وڵاتی بکینیای ئەفریقی ژمارەیەک لە کۆنترین کەلوپەلی بەردینیان دۆزیوەتەوە و هیچ وردەکاریەک سەبارەت بەوەی ئەو کەلوپەلانە لە سەردەمی خۆیدا لە چیدا بەکارهێنراوە نازانرێت، بەڵام پێشبینی ئەوە دەکەن لەلایەن بوونەوەرێکی لێکچووی مرۆڤەوە دروستکرابن.


گۆڤاری ساینسی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەپێی چەند توێژینەوەیەکی مێژووی، ٢.٩ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا مرۆڤەکانی سەردەمی پێشوو چەند کەلوپەلێکیان بەکارهێناوە بۆ بڕین و لەتکردنی گۆشتی ئەو کەرکەدەنەی راوییان کردووە.

زانایانیش ئاماژەیان بەوەداوە کە مرۆڤەکانی پێشوو ئەم کەلوپەلانەیان دروستکردووە و بەکاریان هێناوە، بەڵام لەو ناوچەیەی کینیا ددانی بوونەوەرێکی هاوشێوەی مرۆڤ لە نزیک ئەو کەلوپەلانە دۆزراوەتەوە و ئەگەری هەیە ئەو بوونەوەرانەش ئەو جۆرە کەلوپەلانەیان بەکارهێنابێت.

زانایان پێشبینی ئەوە دەکەن کە ئەو کەلوپەلانە سەرەتاییترین ئامێری ناو "کۆمەڵەی ئەلدوان" بن کە لە سەردەمی چاخی بەردیندا بە ئەفریقیادا بڵاوبووبوویەوە.

مێژووی ئەو کەلوپەلانە دەگەرێتەوە بۆ ٢.٨ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا و کۆنترین ئامێرەکانی چاخی بەردینە و تێڕوانینی زانایان ئاماژە بەوەدەدەن کە "پارانسرۆبۆس" بوونەوەرەکانی لێکچووی مرۆڤ ئەگەری هەیە ئەم کەلوپەلانەیان دروست کردبێت یاخود بەکاریان هێنابێت.

ئەمە یەکەمین جار نییە کە کەلوپەلی بەردینی سەردەمی پارانسرۆبۆس دەدۆزرێتەوە کە جۆرێکن لە بوونەوەری هاوشێوەی مرۆڤ لە ٢.٨ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە کیشوەری ئەفریقا ژیاون و زانایان لەسەر ئەوە کۆکن لە رووی جەستەییەوە ئەگەری زیاترە ئەم کەلوپەلە بەردینانە لەلایەن ئەو جۆرە بوونەوەرەوە دروستکرابێت.
اكتشف علماء الآثار في كينيا بعضا من أقدم الأدوات الحجرية التي تم العثور عليها على الإطلاق

 استخدم البشر الأوائل الأدوات لتقطيع أفراس النهر من أجل لحومها منذ حوالي 2.9 مليون عامأمثلة عن أدوات من العصر الحجري












گەلەری