لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە کاتی داخستنی بازاڕەکان بە ١٥٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا. ئەمەش لە کاتێکدایە لە سەرەتای کردنەوە بازار نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
سەرەڕای ئەوەی لە بانکی ناوەندی عێراق نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣١ هەزار
جێگیرکراوە، بەڵام نرخی ئەو دراوە لە بازاڕەکاندا هێشتا لە بەرزیدا ماوەتەوە و هۆکاری
ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ کەمی خستنەرووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.
لەمڕۆدا بانکی ناوەندی بڕی زیاتر لە ٧٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەت زیادکردنی ئاشکرادا
خستەبازاڕەوە و ٣٢ ملیۆن دۆلار لەو بڕە بە شێوەی حەواڵە بە بانکەکان فرۆشراوە و تەنها
٤٣ ملیۆن دۆلار بە شێوەی کاش خراوەتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ شاندێکی حکومی عێراق سەردانی واشتنتۆنی پایتەختی ئەمریکای کرد و بڕیارە لەگەڵ
کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر رێکارەکانی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ
عێراق جێگیرکردنەوە ئەو دراو بکەن.