سەردێڕ:

بەشێك لە هاوڵاتیان بەهۆی بارینی بەفر لە شاخی گۆیژە و ئەزمەڕ گیریان خواردووە

PM:05:28:09/02/2023

11684 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئێمە داوامان لە هاوڵاتیان كردووە نەچنە سەرشاخ مەترسیدارە. بەڵام چونو وئێستاش ئاستەنگیان بۆ دروستبووە".


بەڕێوەبەری ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، "رێگەكە بەفری تیانیە و ئێمە ئامێرەكانمان تەنها بۆ ڕاماڵینە".

دەشڵێت، ئەوان ناتوانن ئێستا بچن رێگە پاك بكەنەوە، چونكە رێگە خۆی بەفری لەسەر نیە و تەنها قەرەباڵغی هۆكاری ئەو ئاستەنگیەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی، بەهۆی ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ بەفر بارین لە شاری سلێمانی دەستی پێکردووەتەوە بەشێک لە هاوڵاتییان بە بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش چوونەتە سەر شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە و بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگییان بۆ دروستبووە و گیریان خواردووە.

هەربەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار نەچووە بە هانای ئەو هاوڵاتیانەوە.

لەلایەن خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، پێویستە هاوڵاتییان پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی فریاگوزاری بەرگری شارستانییەوە تا بەدەمییانەوە بچن چونکە پەیوەنیدارە بەئەوانەوە.


زوهرە عەلی - سلێمانی













گەلەری