سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:01:09:07/02/2023

11944 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک بەر لە ئێستا نرخی دۆلار لە بازارەکانی هەرێمدا زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


دابەزینی نرخی دۆلار بۆ ١٥٨ هەزار و ٥٠٠ لە کاتێکدایە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ سێ هەزار دینار دابەزیوە و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێشدا، هەشت هەزار دینار دابەزیوە.

هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ نزمکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بەردەوامیدایە و دوێنێش باکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە یەکەم پاکێجی رێکارەکانی کەمکردنەوەی نرخی دۆلاری رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ناجیگیریدایە و بانکی ناوەندی ئەمریکاش بە گومانی بە قاچاغبردنی دۆلار چەند رێکارێکی توندی بەرامبەر عێراق گرتەبەر کە بووە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دواتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵە بانکی ناوەندی عێراق رێککەوتن بۆ نەرمی نواندن بەرامبەر هەر ئاسانکارییەک ببێتە هۆی دابەزاندنی نرخی دۆلار.

ئـ.کـ

هـ. ئـ














گەلەری