سەردێڕ:

پاش زیاتر لە ٣٢ کاتژمێر؛ بومەلەرزەیەکی دیکە تورکیای هەژاند

PM:01:05:07/02/2023

5312 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.٧ پلە رۆژهەڵاتی تورکیای هەژاند و بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان.


پاش ئەوەی دوێنی دوو بومەلەرزەی بەهێز ناوچەکانی سنووری تورکیا و سوریای هەژاند، ناوەندی بومەلەرزەزانیی ئەوروپا و دەریای ناوەڕاست رایگەیاند، ئەمڕۆش بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٥.٧ پلە و بە قوڵایی ٤٦ کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی وڵاتی تورکیادا روویدا.

بەرەبەیانی دوێنێ، لە کاتژمێر ٤دا بومەلەرزیەک بە گوڕی ٧.٧ پلەی رێختەر و بە قوڵایی ٧ کیلۆمەتر لە تورکیادا روویدا و چەقی بومەلەرزەکە لە پارێزگای مەڕەش بوو، کە دواتر بومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕی ٧.٥ پلە روویدا و کاریگەری بومەلەرزەکان سوریا و بەشێکی رۆژئاوای کوردستانیشی گرتەوە و لە هەرێمی کوردستانیشدا هەستی پێکرا.

هاوکات ژمارەی گیانلەدەستدان لە تورکیا بەهۆی بومەلەرزەکانەوە گەیشتووەتە سێ هەزار و و ٣٨١ کەس و لە سوریاش هەزار و ٤٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستاش تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی هاوکاریکردنی هاوڵاتیانن.













گەلەری