سەردێڕ:

بەهۆی بومەلەرزەکەوە ٢٠ زیندانیی لە زیندانەکانی سوریادا هەڵهاتوون

AM:10:24:07/02/2023

3860 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی زنجیرە بومەلەرزەکەی دوێنێوە ٢٠ زیندانیی لە یەکێک لە زیندانییەکانی سنووری سوریا و تورکیادا هەڵهاتوون، بەڵام دواتر دەستگیرکراونەتەوە.


چاوگێک لە زیندانی راجو لە سنوری سوریا و تورکیا کە نزیکەی هەزار و ٣٠٠ زیندانی تێدایە و بەشێکیان چەکداری داعش بوون؛ بەهۆی بومەلەرزەکانی دوێنێ و رووخانی بەشێک لە زیندانەکە؛ ٢٠ زیندانی هەڵهاتوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێک لەو زیندانیانەی هەڵهاتوون لە رابردوودا چەکداری داعش بوون و دواتریش هێزەکانی نێو زیندانییەکە توانیویانە کۆنتڕۆڵی هەڵهاتنی زیندانییەکان بکەن.

بەرەبەیانی دوێنێ، لە کاتژمێر ٤دا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلەی رێختەر و بە قوڵایی ٧ کیلۆمەتر لە تورکیادا روویدا و چەقی بومەلەرزەکە لە پارێزگای مەڕەش بوو، کە دواتر بومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕی ٧.٥ پلە روویدا و کاریگەری بومەلەرزەکان سوریا و بەشێکی رۆژئاوای کوردستانیشی گرتەوە و لە هەرێمی کوردستانیشدا هەستی پێکرا.
ئـ.کـ
هـ.ئـ













گەلەری