سەردێڕ:

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا؛ نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

AM:10:05:07/02/2023

127720 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکانی هەرێمدا نرخی دۆلار دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار دوو هەزار دیناری لە بەهاکەی لەدەستدا و بە ١٦١ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ نزمکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بەردەوامیدایە و دوێنێش باکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە یەکەم پاکێجی رێکارەکانی کەمکردنەوەی نرخی دۆلاری رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ناجیگیریدایە و  بانکی ناوندی ئەمریکاش بە گومانی بە قاچاغبردنی دۆلار چەند رێکارێکی توندی بەرامبەر عێراق گرتەبەر کە بووە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دواتر گەنجینەی ئەمریکا لەگەڵە بانکی ناوندنی عێراق رێککەوتن بۆ نەرمی نواندن بەرامبەر هەر ئاسانکارییەک ببێتە هۆی دابەزاندنی نرخی دۆلار.













گەلەری