بەپێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی باکور و رۆژئاوای کوردستان بەرزبووەوە بۆ دوو هەزار و ٣٥١ کەس.
فوئاد ئۆکتای جێگری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، "له ئهنجامی بومهلهرزهكەی تورکیا ههزار و٥٤١ كهس گیانیان لهدهستداوه و نۆ ههزار و ٧٣٣ كهس برینداربوون."
بەپێی
ئامارەکان لە رۆژئاوای کوردستانیش، تاوەکو ئێستا ٨١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و
دوو هەزار و ٣١٥ کەسیش برینداربوون و دیار نییە چەند کەس لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکاندا
ماونەتەوە.
بەو پێیەش، لە هەردوو ناوچەکەدا ژمارەی گیانلەدەستدانەکان گەیشتووەتە
دوو هەزار و ٣١٥ کەس و هەر بەپێی ئامارەکانیش، زیاتر لە ١٢ هەزار کەس برینداربوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە کاتژمێر ٤دا بومەلەرزیەک بە گوڕی ٧.٧ پلەی رێختەر و بە قوڵایی ٧ کیلۆمەتر لە تورکیادا روویدا و چەقی بومەلەرزەکە لە پارێزگای مەڕەش بوو، کە دواتر بومەلەرزەیەکی دیکەش
بە گوڕی ٧.٥ پلە روویدا و کاریگەری بومەلەرزەکان سوریا و بەشێکی رۆژئاوای کوردستانیشی
گرتەوە و لە هەرێمی کوردستانیشدا هەستی پێکرا.
بەهۆی بەهێزی
بوومەلەرزەکە بەدەر لە زیانە گیانییەکان بەشێکی زۆری باڵەخانەکان داڕمان و تاوەکو
ئێستاش گەڕان بەدوای قوربانیانی دیکە لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکاندا بەردەوامە.
کـ.کـ
هـ.ئـ