سەردێڕ:

بایدن: تیمم راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی نزیک لەگەڵ تورکیادا

PM:07:43:06/02/2023

2248 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تیمی بۆ ئەنجامدانی هەماهەنگی نزیک لەگەڵ تورکیادا راسپاردووە لەبارەی بومەلەرزەکەی ئەمڕۆوە.


جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، "تیمەکەمم راسپاردووە بۆ دابینکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی پێویست و هەماهەنگیکردن لە نزیکەوە لەگەڵ تورکیادا."

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە قووڵی نیگەرانە لەو زیانانەی بەهۆی روودانی بوومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سووریا کەوتووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٤ پلە بە پێوەری رێختەر چەند پارێزگایەکی تورکیا و سوریا و باکور و رۆژئاوای کوردستانی گرتەوە و بەهێزی بومەلەرزەکە لە پارێزگای هەولێریشدا هەستی پێکرا. دواتر بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی ٧.٥ پلە لە هەمان ناوچەکان روویدایەوە و لە هەرێمیشدا لە هەریەکە لە هەولێر و دهۆک و زاخۆدا هەستی پێکرا.
هەر بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە هەار و ٧٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش برینداربوون، ئامارەکانیش بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەن و گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بووەکانیشدا بەردەوامن. ئەوە جگە لە زیانە ماددییەکانی بەر چەندین باڵەخانە و ماڵ و شوێنە گشتییەکان کەوتووە.
هـ.ئـ













گەلەری