PM:07:03:05/02/2023
4772 جار خوێندراوەتەوە
چین ناڕەزایی خۆی لەسەر خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەی لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا دەربڕی و دەڵێت، "مافی خۆمانە وەڵامی ئەمریکا بدەینەوە."
بەهۆی خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەی چینەوە لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکاوە وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دایە ئەمریکا و ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و زیادەڕۆیی لە کاردانەوەکانیدا دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، چین لە خستنەخوارەوەی باڵۆنەکەی توڕەیە
و بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی ئەمریکا بداتەوە.
ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا باڵۆنێکی
چینی بووە کێشە لەنێوان ئەمریکا و چیندا، دوای ئەوەی باڵۆنەکە لە ئاسمانی ئەمریکادا
بینرا و ئەمریکا چینی بەوە تۆمەتبارکرد، کە باڵۆنەکە بۆ کاری سیخوڕی بەکاردەهێنێت.
بەڵام چین لە وەڵامدا داوای لێبوردنی لە ئەمریکا کرد و ئەوەی خستەڕوو، باڵۆنەکە بە
هەڵە چووەتە ئاسمانی ئەمریکا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی ژینگەیی بەکاردێت. بۆ رۆژی دواتریش
باڵۆنەکە لەلایەن هێزی ئاسمانەوانی سوپای ئەمریکاوە خرایە خوارەوە.
هـ.حـ
هـ.ئـ