سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا نرخی دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوەکرا؟

PM:04:45:05/02/2023

15588 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراو لە بازاڕەکانی سلێمانیدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٦ هەزار و ٥٠٠ دینار و لە هەولێر بە ١٦٦ هەزار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار بەرزبووەوە.


لەگەڵ داخستنی بازاڕی دراوەکانی شاری سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٦ هەزار و ٥٠٠ دینار و لە هەولێریش بە ١٦٦ هەزار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش لە کاتێکدایە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٦٤ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.

رێککەوتنی بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە دوو رۆژی رابردوودا کاریگەری بەرچاوی لەسەر نرخی دۆلار لە عێراقدا دانا، بە جۆرێک لە ماوەی ٣٠ خولەکدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠ هەزار دینار کەمتربووەوە.

لە بارەی نرخی دۆلاریشەوە فادی ئەلشەمری راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پەیوەست بە جێگیرکردنی نرخی دۆلار سەرکەوتوو بووە، بەو هۆیەشەوە بەهای دینار بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق ناجیگیری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بانکی ناوەندی ئەمریکاش بە گومانی بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ چەند رێکارێکی توندی بەرامبەر بانکی ناوەندی عێراق گرتەبەر.

ئـ.کـ
هـ.ئـ













گەلەری