سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕەکاندا؛ نرخی دۆلار چی بەسەر هات؟

PM:04:49:04/02/2023

130052 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو لە هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


لەگەڵ داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار ١٦٣ هەزار و ٧٥٠ دیناربوو، ئەمەش لە کاتێکدایە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٦٢ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

لە شەوی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر میکانیزمەکانی سەقامگیرکردنەوەی بەهای دۆلار لە عێراق رێککەوتن.

رێککەوتنی بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کاریگەری بەرچاوی لەسەر نرخی دۆلار لە عێراقدا هەبوو، بە جۆرێک لە ماوەی ٣٠ خولەکدا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەهای ١٠ هەزار دیناری لەدەستدا.

لە بارەی نرخی دۆلارەوە فادی ئەلشەمری راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پەیوەست بە جێگیرکردنی نرخی دۆلار سەرکەوتوو بووە، بەو هۆیەشەوە بەهای دینار بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق ناجیگیری بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بانکی ناوەندی ئەمریکاش بە گومانی بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ چەند رێکارێکی توندی بەرامبەر بانکی ناوەندی عێراق گرتەبەر.
ئـ.عـ
ئـ. کـ













گەلەری