رێکخراوی " Times Higher Education" لیستی ساڵانەی بۆ باشترین زانکۆکانی جیهان ئاشکراکرد، کە لە ئەمساڵدا ١٧٠٠ زانکۆی لە ١٠٤ وڵات و شوێندا گرتووەتەخۆی.
بۆ دیاریکردنی باشترین زانکۆکانیش رێکخراوەکە چەند پێوەرێکی هەیە لەوانە: وانەوتنەوە، توێژیەوە، گواستنەوەی زانیاری و بوونی خوێندکار و ستافی نێودەوڵەتیی.
لە ئەمساڵیشدا زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ جاری حەوتەم لە پلەی یەکەمدا هات و
زانکۆی هارڤارد لە پلەی دوەمدا مایەوە، بەڵام زانکۆی کامبرێج لە پلەی پێنجەمەوە گەیشتە
پلەی سێیەم.
١. ئۆکسفۆرد
(بەریتانیا).
٢. هارڤارد
(ویلایەتە یەکگرتووەکان).
٣. کامبریج
(بەریتانیا).
٤. ستانفۆرد
(ویلایەتە یەکگرتووەکان).
٥. پەیمانگای
ماساچۆستس بۆ تەکنەلۆژیا (ویلایەتە یەکگرتووەکان).
٦. پەیمانگای
کالیفۆرنیا بۆ تەکنەلۆژیا (ویلایەتە یەکگرتووەکان).
٧. برینستن
(ویلایەتە یەکگرتووەکان).
٨. زانکۆی
کالیفۆرنیا، بێرکلی (ویلایەتە یەکگرتووەکان).
٩. زانکۆی
یاڵ (ویلایەتە یەکگرتووەکان).
١٠. ئێمبریاڵ کۆلێج لەندەن (بەریتانیا).