PM:12:42:03/02/2023
3896 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی نوسراوێک کە بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان ئاراستەی قائیمقامەیەتی قەزای کۆیەی کردوە دەڵێت، لە بری بەکارهێنانی عەداد لە کاتی دابەشکردنی نەوتدا داری ماسیحە بەکارهێنراوە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە ئەو تەنکەرانەی تایبەتین بە دابەشکردنی نەوت عەدادی پێویستیان پێوەبێت، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە کاتی وەرگرتنی نەوەت مافیان نەفەوتێت و گیروگرفت دروستنەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە ، پێشتر بەهۆی نەبوونی
عەدادەوە کێشەی زۆر دروستبووە و بە دار
ماسیحە نەوتی ناو بەرمیلی هاوڵاتیان پێوانە کردووە.
