سەردێڕ:

وێنە.. منداڵێك لەدایكبووە کە برا دووانەکەی لە سکیدایە

PM:05:41:02/02/2023

39760 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان لە تونس دوای پشکنینین، بۆ منداڵێکی تازە لەدایكبوو بۆیان دەرکەوت کە برا دوانەکەی لەناو سکیدایە کە یەک لە ملیۆن حاڵەتی لەو جۆرە روودەدات.


ئەم حاڵەتە دەگمەنە و بۆیەکەمجارە لە وڵاتی تونسدا رووبدات، تەنها پزیشكی پسپۆڕ لەو بوارەدا دەتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات، وەک لە بابەتێکی ماڵپەڕی عەرەبییەدا باسکراوە.

وسام مەقنی پزیشكی پسپۆڕی بواری نەشتەرگەری منداڵان لە تونس وتوویەتی، ئەو منداڵە لە رۆژی ٣٠ی مانگی رابردوودا لەدایكبووە، ئەو پزیشکانەی کە پشکنینیان بۆ دایکی کردووە لەماوەی دووگیانیدا پێیان وابووە کە منداڵەکە کیسێك لەناو سکیدا هەیە، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی دووگیانییەکەدا دوای ئەوەی ئێسك و بڕبڕەی پشتی منداڵەکە دروست بوو لەناو سکی منداڵەکەی دیکەدا، دەرکەوت کە براکەی لەناو سکیدا هەڵگرتووە.

پزیشکەکان بە دایکی منداڵەکەیان وتوە کە دووگیانە بە دووانە و یەکێك لە منداڵەکانی لە سکی ئەوی تردایە کە حاڵەتێکی دەگمەنە و هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی منداڵەکە دروست ناکات، بەڵام پێویستە دوای لەدایكبوونی لە سکیدا دەربهێندرێت چونکە کاریگەریی لەسەر سووڕی خوێنی منداڵەکە دروست دەکات و دڵی ماندوو دەکات وێڕای ئەوەی کە مردووە.

ئەم جۆرە لەدایكبوونە دەگمەنە و لە یەك ملیۆن لەدایكبوودا تەنها جارێك روودەدات، گەشەی ئاوڵەمەکە لە سکی منداڵەکەدا بەردەوام نابێت چونکە سکی منداڵەکە بچوکە و ناتوانێت بەرگەی جەستەیەکی تەواو بگرێت بەتایبەت لەگەڵ گەشەی سەر و گەورەبوونی قەبارەکەیدا.













گەلەری