سەردێڕ:

نرخی دینار بەرامبەر دۆلار گەیشتە نزمترین ئاستی ١١ ساڵی رابردوو

AM:10:22:02/02/2023

81292 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوی هەرێم جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبووە و ١٧٠ هەزاری تێپەڕاند و بەوەش دیناری عێراقی نزمترین ئاستی ١١ ساڵی رابردووی بەرامبەر بە دۆلار تۆمارکرد.


ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٧٠ هەزار و٥٠٠ دینارە و بەمەش نرخی دۆلار ١٧٠ هەزاری تێپەراند و ئەمەش یەکەمین جارە دۆلاری ئەمریکی بەو شێوەیە بەرامبەر دیناری عێراقی نرخەکەی بەرزببێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێکە نرخی دۆلار روو لە بەرزییە و لە دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریشەوە بانکی ناوەندی دەڵێت، بەرزبوونەوەکە کاتییە.

سەرۆک وەزیرانی عیراقیش لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکرد، نرخی دینار دەگەڕێنینەوە بۆ دۆخی پێشوو. سەرەڕای لێدوانە بەردەوامەکانی بانکی ناوەندیش لەسەر هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٨٥ هەزار دینار

١٠٠ پاوەند بە ٢٠٧ هەزار دینار

١٠٠ دۆلار بە چوار ملیۆن و ٣٩٠ هەزار تمەن

١٠٠ دۆلار بە هەزار و ٩٠٠ لیرە













گەلەری