سەردێڕ:

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە

AM:10:13:02/02/2023

2248 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.


نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ناسراو بە ''یونامی'' رایگەیاند، کاتژمێر شەش بەکاتی بەغدا، لە ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر بارودۆخی عێراق کۆدەبێتەوە.

وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق راپۆرتی تایبەت بە رەوشی عێراق بخاتەڕوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەم ماوەیەی دواییدا عێراق رووبەڕووی چەند گرفتێکی لەدوای یەک بووەتەوە و لەوانەش، بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار و هێشتا نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان.













گەلەری