PM:03:58:31/01/2023
3416 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رەتی دەکەنەوە کە ئاماژەیان بە ساختەکردنی دراو دابێت لە ماوەی رابردوودا و دەشڵێت. "دراوەکانی ١٠ هەزاری و ٢٥ هەزاری و ٥٠ هەزاری پارچەیەکی روونی پێوەیە کە بە ئاسانی کۆپی ناکرێن."
ئیحسان شمەری راوێژکاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دراوەکانی ١٠ هەزاری و ٢٥ هەزاری و ٥٠ هەزاری پارچەیەکی روونی پێوەیە کە بە ئاسانی کۆپی ناکرێن و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە بوونی دراوی کۆپی و ساختە دەکەن ئەگەر راست بن کۆپییەکان زۆر لاوازن و ئاسان دەناسرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دراوی
٢٥ هەزاری کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پاڵپشتی دەکرێت پارچەیەکی روونی پێوەیە کە
ئەگەر لەسەر رووتەختێکی سپی دابنرێت وێنەیەکی رەنگاورەنگ تیایدا دەردەکەوێت و ئەگەریش
لەسەر رووتەختێکی رەش دابنرێت چەند نووسینێک دەردەکەوێت.
باسی لەوەشکردووە، لە
کۆپیکردنی دراوە ساختەکاندا نەتوانراوە ئەو پارچە روونە بە باشی کۆپی بکەن و رەنگەکەی
پەمەییە و روون نییە و ئەو ٢٥ هەزاریانەی ئێستا لە بازاڕدا هەن تەنها ٢٥ هەزاری پاڵپشتیکراون
لە لایەن بانکی ناوەندییەوە.