سەردێڕ:

نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە سەروو ٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

AM:08:08:31/01/2023

968 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ تاڕادەیەکی کەم نرخەکەی دابەزیووە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٧ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.

هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوەی لەناویاندا کۆماری عێراق.

بەپێی کۆتا زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.













گەلەری