سەردێڕ:

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بۆ پرسی دۆلار شاندێک دەچنە ئەمریکا

PM:02:01:30/01/2023

3328 جار خوێندراوەتەوە

بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بۆ گفتووگۆکردن لە پرسی بەهای دۆلار لە هەفتەی داهاتوودا شاندێکی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکەن.


عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەشداریکردنی لە ناڤینی رۆژ لە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتی مەحەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات و نرخی دۆلاریش یەکێک دەبێت لە پرسەکانی سەردانەکە.

وتیشی، ئەو سەردانەی شاندەکەی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران ئەنجامی باشی دەبێت لە گۆڕینی نرخی دۆلار و دابەزینی کەیەکێکە لە ئامانجەکانی سەرۆکوەزیران کە وەک یەکەم هەنگاویش بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامانجە پاریزگاری بانکی ناوەندی گۆڕی.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم سەردانانە بۆ جیهانی دەسەلمێنن کە حکومەتی عێراق دەیەوێت بەشێوازێکی هاوسەنگ کاروبارەکانی بەڕێوە ببات و بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق مسۆگەر بکات و حکومەتی عێراق سوورە لەسەر چڕکردنەوەوەی سەردانەکانی بۆ سەرجەم وڵاتان لەپێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق و توندوتۆڵی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ وڵاتاندا.

هاوکات سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی نەوتی عێراق بۆ تورکیا ئایا کاریگەری هەبووە لەسەر گرێبەستەکانی نێوان عێراق و فەڕەنسا؟ عومەر بەرزنجی برفیکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەکرد، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کاریگەری باشی هەبووە و پەیوەندییەکانی نیوان فەڕەنسا و عێراقیش بەرەو باشتر دەچێت.













گەلەری