سەردێڕ:

لە پاکستان تەقینەوەیەک روویدا و ١٩ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:12:36:30/01/2023

1556 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا لە مزگەوتێکی شاری بیشاوری پاکستان ١٩ کەس گیانیانلەدەستداوە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی رۆیتەرز لە چاوگە تەندروستییەکانی پاکستانەوە دەستی کەوتووە، تاوەکو ئێستا ١٩ کەس لە رووداوەکەدا گیانیانلەدەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەیتد پرێس لەزاری شایەتحاڵەکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە، خۆکوژێک لەکاتی نوێژی بەیانیدا لەیەکێک لەمزگەوتەکاندا کە نزیکی ١٥٠ نوێژخوێنی تێدابووە خۆی تەقاندووەتەوە.

سدیق خان، لێپرسراوی بەشی پۆلیسی پیشاوەری پاکستان رایگەیاند هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە، بەڵام لەرووداوە هاوشێوەکانی رابردوودا پەنجەی تۆمەت بۆ بزوتنەوەی تاڵیبانی پاکستان درێژکراوە.

پۆلیسی پاکستان ئاماری قوربانیایەکانی راگەیاند و ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی پاکستان بۆ ٢٠ کوژراو و ٩٥ بریندار بەرزبووەوە.














گەلەری